پهیام
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی بڕیاری چوونە ناو جرف لسەخر دراوە و سەرۆک وەزیرانیش مۆڵەتێکی نزیکی بۆ گرووپی حزبوڵڵا دیاریکردووە تا چۆڵی بکەن. حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی “دیجلە” ئاشکرای کرد، بڕیاری چوونە ناو جرف ئەلسەخر دراوە و دەبێت کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ناوچەکە بگەڕێتەوە ژێر دەستی حکومەتی عێراق. هاوکات وتیشی عەلی زەیدی مۆڵەتێکی دیاریکراوی داوەتە ئەو گرووپەی کە کۆنتڕۆڵی ناوچەکەی کردووە بۆ چۆڵکردنی و مۆڵەتەکە کاتێکی دوور نییە و بەم نزیکانە پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت. قسەکانی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە، سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوەدەکەن، زەیدی تا رۆژی هەینی دیاریکردووە بۆ گرووپی حزبوڵڵا بۆ چۆڵکردنی ناوچەی جرف ئەلسەخر و ڕادەستکردنەوەی بە حکومەتی عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە هەوڵی ڕازیکردنی ئەو گرووپە بدات، بەپێچەوانەوە هێزە ئەمینەکانی عێراق هێرش دەکەنە سەریان.
