خوێندراوەتەوە: (904)

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لیستی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی فەرمانگەی ژمێریارییان لەوەزارەتی دارایی عێراق کردوەو جیا لەلیستی موچەی مانگی 6، ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ئایاریشیان ڕادەست کردون.

ئەمە لەكاتێكدایە، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق ڕۆژی ڕابردوو دڵنیایدا لەخەرجكدرنی پارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی موچەی موچەخۆرو فەرمانبەرانی دیكەی عێراق.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 69 Today: 2,863 📊 Click Here