خوێندراوەتەوە: (48)

دوای چوار مانگ لەئیفلیجبونی تەواوەتی بەهۆی شەڕی پشک‌و ململانێی توندی نێوان پارتی‌و یەکێتیی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم به‌ئاماده‌بونى مەسرور بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆدەبنەوە؛ کۆبونەوەیەک کە دوای نزیکەی 20 مانگ لەئەنجامدانی هەڵبژاردن‌و شکستهێنان لەپێکهێنانی حکومەت سازدەکرێت، تا نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ مەلەفە سوتاوەکانی نەوت، داهاتو دانوستان لەگەڵ بەغدا دابڕێژێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریى ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەئامادهبونى مەسرور بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات.

ئەمەش یەکەمین کۆبونەوەی فەرمی کابینەکەیە لەدوای چوار مانگ لهڕاوەستانی تەواو بەهۆی قوڵبونەوەی گرژیی‌و ململانێ سیاسییەکانی نێوان پارتی‌و یەکێتیی لەسەر پشک‌و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.

ئەم دۆخە لەکاتێکدایە کە زیاتر لەساڵو نیوێک (نزیکەی 20 مانگ) بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێپەڕیوە (کە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو)، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی هێزە سیاسییەکانەوە حکومەتی نوێی هەرێم پێکنەهاتوەو کابینەی نۆیەم وەک کاربەڕێکەر بەردەوامە.

فه‌رمانگه‌ى میدیا‌و زانیاریى ده‌ڵێت، کۆبونەوەکەى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى هه‌رێم تایبەتە بەداڕشتنی نەخشەڕێگه‌یەکی نوێ بۆ دانوستان لەگەڵ کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی‌و سێ تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت ئه‌وانیش، یه‌كه‌م، پێشنیازی پێکهێنانی دەستەیەکی باڵای وەزاری بۆ هەماهەنگی نێوان هەرێم‌و بەغدا، دوه‌م، تاووتوێکردنی دوایین ئەنجامەکانی پرسی نەوت لەگەڵ بەغداو سێه‌میش لێکۆڵینەوە لەهۆکارەکانی کەمبونەوەی داهات بەهۆی یەکلانەکردنەوەی سیستمی ئەسیکۆدا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 191 Today: 2,622 📊 Click Here