خوێندراوەتەوە: (122)

ژمارەیەك لە دەرچووانی بەشە جیاوازەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شاری كەركووك، ‏دژ بە دواكەوتنی پڕۆسەی ڕاگەیاندنی ناوەكانیان لە بەردەم بینای پارێزگا گرد بوونەوە. بەشداربووانی گردبوونەوەكە داوایان كرد بەپەلە ئەنجامی ناوی سەرجەم ئەو حەوت هەزار و 304 پلە وەزیفییە رابگەیەنرێت كە دیاریكراوە. ‏بە وتەی بەشداربووان، نزیكەی ساڵێك بەسەر پێشكەشكردنی مامەڵەكانیان بۆ بەدەستهێنانی ئەو پلە وەزیفییانە تێپەڕیوە، بەڵام تاوەكو ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكان هیچ وەڵامێكی فەرمییان نەداونەتەوە و ئەنجامەكان ڕانەگەیەنراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 2,147 📊 Click Here