خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئەمڕۆ، بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەنگاوە پێویستەکانی پرۆسەی ئاشتی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سەنجەر، لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتولمووش کۆبوونەوە.

شاندی ئیمراڵیی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە قسەکردن و تاوتوێکردنی قۆناغەکانی ئێستای پەیوەست بە دەرچواندنی یاسای چوارچێوە بووە.

ڕاشیگەیاند: “تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، قۆناغی ئێستای یاسای چوارچێوە بوو، کە ڕای گشتییش لە نزیکەوە چاودێری دەکات. لە دیدارەکەدا، سەبارەت بە یاسای چوارچێوە کە بۆ پرۆسەکە بایەخێکی زۆری هەیە، چاوەڕوانی و ڕاوبۆچوونەکانی خۆمان خستەڕوو کە پێویستە پێش پشووی پەرلەمان دەربکرێت.”

هەروەها شاندەکە ئاشکرایکرد سەرۆکی پەرلەمان هاوڕا بووە لەسەر دەرچواندنی پێویستییە یاساییەکانی پرۆسەکە و سەرۆکی پەرلەمانی ئاماژەی بەوە کرد کە لە پرسی یاسای چوارچێوەدا ئەویش خاوەنی هەمان تێڕوانینە کە دەبێت پێش پشووی پەرلەمان دەربکرێت و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی لەم بارەیەوە.

هەروەها جەختیان لە گرنگی ڕۆڵی پەرلەمان لە بابەتە یاساییەکانی پرۆسەکە و هاوڕایی لەسەر هاوێشتنی هەنگاوی بەپەلە بۆ دەرکردنی یاسای چوارچێوە و هەموارکردنی یاسایی کردەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 2,846 📊 Click Here