خوێندراوەتەوە: (12)

سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای بۆ لێكۆڵینەوە لە قاچاخچێتیی نەوتی ناوچەی جورفوسەخر دەركرد. بە وتەی سەرچاوەیەكی باڵا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای بۆ لێكۆڵینەوەی فراوان لە قاچاخچێتیی نەوت لە ناوچەی جورفوسەخر-ی پارێزگای بابل دەركرد. بەپێی نووسراوێكی تایبەت، سەرۆكایەتی لیژنەكە بە بەڕێوەبەری گشتی بەرزەفتكردن و ئاسایشی حەشدی شەعبی سپێردراوە و 10 كەسیش لە ڕاوێژكارانی سەرۆكوەزیران، هەواڵگریی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، دەستەی دەستپاكی و نوێنەری وەزارەتی نەوت و چەند كەسێكی دیكە تێیدا ئەندامن. لەلایەكی دیكەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند: ڕێنمایی دەرچووە تەواوی یەكە سەربازییەكانی ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بخرێنە باری ئامادەباشیی ئاستی “جیم” كە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیی سەربازی و ئەمنییە لە عێراقدا. سەرچاوەكە وتیشی: تا ئێستا هۆكارەكانی ڕاگەیاندنی ئامادەباشییەكە نەزانراون و وادەی كۆتاییهێنانیشی دیاری نەكراوە. پێشتریش، هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهێنانی لیژنەیەكی كاتیی پەرلەمانیی بۆ لێكۆڵینەوە لە زانیاریی هەواڵگری لەسەر قاچاخچێتیی بەرهەمە نەوتییەكان لە ناوچەی جورف نەسر، كەركوك و هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئێران و پاشان بۆ ئەفغانستان ڕاگەیاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 1,181 📊 Click Here