خوێندراوەتەوە: (650)

سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و نێردەكەی گفتوگۆی كرد و جەختیان لە هێوركردنەوەی گرژییەكان و ڕێگەی دیپلۆماسی كردەوە. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی بڵاوی كردەوە، ناوبراو پێشوازی لە تۆم باراك، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، ئاسۆی هاوبەشی و بەرزكردنەوەی ئاستی هاوكاری لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان بە مەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی هاوبەش و پشتیوانیكردنی گەشەپێدان تاوتوێ كرا. هەروەها تیشك خرایە سەر دۆخی ناوچەكە، ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و گرنگیی چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كەمكردنەوەی گرژی و ڕێگری لە فراوانبوونی ململانێكان.

لە لایەكی دیكەوە، سەرۆكوەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا ئەنجام داوە و پەرەسەندنە ئەمنی و ناوچەییەكانیان تاوتوێ كردووە. لە پەیوەندییەكەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی بەردەوام، پاراستنی سەقامگیری و زاڵكردنی زمانی دیالۆگ كرایەوە.

بەپێی نووسینگەكەی سەرۆكوەزیران زەیدی دووپاتی كردووەتەوە كە پێویستە ڕێز لە سەروەریی دەوڵەتان بگیرێت و خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر دراوسێكانی بەكارنەیەت. هەروەها داوای چارەسەری ئاشتییانەی كرد بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە. لایەنەكان جەختیشیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان كردووەتەوە بە شێوەیەك لە بەرژەوەندیی هەردوولا بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 1,234 📊 Click Here