خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشكرایدەكات، هێشتا گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت نەگەیشتوونەتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر.

لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، سەرەڕای بوونی قسە و گفتوگۆ، بەڵام تا ئێستا هەنگاوەکان نەگەیشتوونەتە قۆناغێکی دڵخۆشکەر بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەمەش دەکەوێتە سەر ئەوەی لایەنی بەرانبەر تا چەند هەنگاو بێتە پێشەوە.

دەشڵێت؛ “دید و تێڕوانینی یەکێتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و پێکهێنانی حکومەتێکی شەراکەتی راستەقینەیە کە رەنگدانەوەی کۆی هاوسەنگییە هەستیارەکانی حوکمڕانی بێت”.

وەردی، ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای ناکۆکییە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پێویستە هێزە کوردییەکان لە بەغداد یەکدەست و یەکگرتوو بن بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و چەسپاندنی پشکی کورد لە بودجەی عیراقدا. ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی، جەختیشی لەوەکردەوە، ماف و دەستوری خەڵکی کوردستان بە هیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,735 📊 Click Here