دوای كێبڕكێی فراوان لەسەر ئاستی عێراق و دەرەوەی وڵات، پڕۆژەی چرای بەخشین گەیشتە وێستگەی كۆتایی و بڕیارە شەوی هەینی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ تیروپشك بۆ ناوە سەركەوتووەكان بكرێت و چارەنووسی خەڵاتەكان یەكلا بكرێتەوە. بەپێی ئامارێكی فەڕمی نزیكەی 30 هەزار كەس بەشێوەی ئۆنلاین بەشدارییان لە تاقیكردنەوەی پرۆژەی چرای بەخشین كردووە.
