خوێندراوەتەوە: (576)

وەزارەتی بەرگریی عێراق زانیاری لەبارەی پرسی هەڵمەتی سنوورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا ئاشكرا دەكات. ڕایشیدەگەیەنێت: هیچ كاتێك بۆ پڕۆسەكە دیاریی نەكراوە. لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرای كرد “هیچ خشتەیەكی كاتی بۆ كۆتاییهاتن بە پڕۆسەی ڕادەستكردنی چەك بە دەوڵەت دانەنراوە و ئەم هەنگاوەش بە فەرمانی ڕاستەوخۆی سەرۆكوەزیران دەستی پێكردووە و لەلایەن دامەزراوە سەربازییەكانەوە پشتگیری دەكرێت. لیوا تەحسین خەفاجی وتیشی: پڕۆسەكە لە شاری سامەڕاوە دەستی پێكردووە و تێیدا بڕێكی زۆر چەك ڕادەستی لایەنە پەیوەنددارەكان كراوە. بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاماژەی بەوەش دا “هەڵمەتەكە بەشێكە لە هەوڵە نیشتمانییەكان بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و كۆنترۆڵكردنی چەكی قورس لەژێر چەتری حكومەتدا، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی گشتی وڵات”. لای خۆیشیەوە قەیس مەحمەداوی سەرۆكی لیژنەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەستی گرووپەكان و سنوورداركردنی چەك لە دەستی دەوڵەتی عێراقدا ڕایگەیاند: پڕۆژەی سنوورداكردنی چەك لە دەستی دەوڵەتدا تەنیا ئەو گرووپانە دەكرێتەوە كە لە چوارچێوەی حەشدی شەعبییدان. مەحمەداوی ڕایشیگەیاند: ئەو پڕۆسەیە پێویستی بە كاتە و لە یەك ڕۆژدا كۆتایی نایەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 288 📊 Click Here