شەوی ڕابردوو لە میانی سەردانی بۆ هەرێمی كوردستان، عەلى زەیدى سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراوی فیدڕاڵ لە شاری سلێمانی لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری و ڕەوتی هەڵوێست كۆ بووەوە. لە كۆبوونەوەكەدا ئەو دوو لایەنە پاكێجێكی هاوبەشی داواكاریان لە 20 خاڵدا پێشكەش بە سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو كرد كە چەندین داواكاری گشتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی لەخۆ گرتووە.
