مەسعود بارزانی داوا لەیەکێتی و
لایەنەکانی دیکە دەکات بەشداریی کۆبونەوەکانی پەرلەمان بکەن و
دەڵێت، کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی
کوردستان و لەدژی هیچ کەس و لایەنێک نییە.
مەسعود بارزانی،
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” بەبۆنەی
کاراکردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتیی
پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم “.
ئەوەشیخستەڕوو،”
دوای دوو ساڵ تێپەڕبوون بەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان خۆشبەختانە توانرا پەرلەمانی
کوردستان کارا بکرێتەوە. لێرەدا سوپاسی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە دەکەم کە هەڵوێستیان
هەبوو و بە ئەرکی یاسایی و نیشتیمانی خۆیان هەستان و ئەم دامەزراوە دەستوورییەی هەرێمیان
کارا کردەوە “.
بارزانی
وتیشی،” کاراکردنەوەی پەرلەمان هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی
کوردستان و لەدژی هیچ کەس و لایەنێک نییە و بە دڵنیاییەوە لە خزمەتی بەرژەوەندییە
باڵاکانی گەلی کوردستان و پڕۆسەی سیاسی‌دا دەبێت “.
مەسعود
بارزانی دەشڵێت،” ئێستا کە پەرلەمان دەستی بەکارەکانی کردووە، داوا لە هەموو
ئەو لایەنە بەڕێزانە دەکەم کە بەشداری ئەو پڕۆسەیە نەبوون، ئەوانیش بەشداریی بکەن
و پێکەوە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان و هەنگاوەکانی تر هاوکار و یارمەتیدەری
پڕۆسەی سیاسی بن “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
