خوێندراوەتەوە: (280)

وەزارەتی نەوتی عێراق بەردەوامیی بە گفتوگۆكانی لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی كارەكانیان لە كێڵگە نەوتییەكان، هەروەها ئاماژە بە نزیكبوونەوەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت لە ڕێی بەندەری جەیهانی توركییەوە دەدات. ساحیب بزوون وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەر چەندە زۆربەی كۆمپانیا بیانییەكان پێشتر كشابوونەوە و ژمارەیەك كێڵگەش لە بەرهەمهێنان وەستا بوون، بەڵام كەرتی نەوت كێڵگەكانی پاراستووە و لە ئێستادا هیچ گرفتێكی تەكنیكیان لە پڕۆسەی هەناردەكردندا نییە. وتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕایشیگەیاند: لە ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان بۆ دەستپێكردنەوە بە بەرهەمهێنان بەردەوامە. لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ساحیب بزوون ئاماژەی بەوەش دا كە “بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركییشەوە لە ئاییندەیەكی نزیكدا، ئامادەكارییەكان تەواو بوون و وەزارەتیش ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دەستپێكردنی هەناردە دەربڕیوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 1,578 📊 Click Here