وەزارەتی نەوتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی دیكەی ئەمریكی گرێبەستی ئەنجام دا. وەزارەتی نەوتی عێراق ئەنجامدانی گرێبەستی بەڕێوەبردنی هەر دوو كێڵگەی (بنعومەر) و (سندیباد)ی لەنێوان كۆمپانیای نەوتی بەسڕە و كۆمپانیای (هالیبرتۆن)ی ئەمریكی بڵاو كردەوە. بەپێی قسەی وەزیری نەوت كە لە مەڕاسیمی واژووكردنەكە ئامادەبوو “لە پێنج ساڵی داهاتوودا ئاستی بەرهەمی نەوت لە كێڵگەی بنعومەر بۆ 150 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و لە سندباد بۆ 80 بۆ 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە زیاد دەكات”. ئەمەو ڕێككەوتنی ئەو كۆمپانیا ئەمریكییە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بەر لە چەند ڕۆژێك لە سەردانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەمریكا دێت.
