خوێندراوەتەوە: (8.8K)

هاوکەر سەردار عومەر

لە نێوەندی ئەو ململانێ و کەشوهەوا سیاسییە بێزارکەرەی کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هەردوو حزبی دەسەڵاتدار—پارتی و یەکێتی—تەواوی توانای مادی و میدیایی خۆیان تەرخانکردووە بۆ ڕکابەریکردن لەسەر دروستکردنی گێڕانەوەی ڕاگەیاندنی و سەپاندنی «نەریتی تەخوین یان چاکسازیی وەهمی» بەسەر هۆشیاریی گشتیدا، لە کاتێکدا کۆمەڵگەی کوردستان و ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان بەدەست نەبوونی دەوڵەتداری و دامەزراوە کاراکانەوە دەنڵێنێت. لە ژێر سایەی کابینەی مەسرور بارزانی و درێژەپێدانی ململانێیە حزبییە ئاڵۆزەکاندا، هەردوو لایەن ڕۆژانە ڕاگەیەندراو و دروشمی بێناوەڕۆک ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکەن،

یەکێکیان شکستی خزمەتگوزارییەکان دەخاتە ئۆباڵی نەیارەکانی یان بەغدا و ئەوی تریان خۆی وەک ڕزگارکەر نیشان دەدات، بەڵام لە پشت ئەم شەڕە گێڕانەوە و وشەسازییانەوە، واقیعی گوزەرانی خەڵک هەر وەک خۆی وێرانە. لەجیاتی ئەوەی هەوڵەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی پەرلەمان، دامەزراندنی حکومەتێکی دامەزراوەیی و دروستکردنی سیستمی شەفافییەتی دارایی بڕوات، خەڵک دەبێت بەردەوام بینەری یارییەکی میدیایی بن کە تێیدا هەردوو حزب هەوڵ دەدەن مێژوو و واقعی ئێستا بەپێی بەرژەوەندیی سیاسیی خۆیان بنووسنەوە. ئەم جەنگە میدیاییە سەلمێنەری ئەوەیە کە دەسەڵاتی کوردی گەیشتووەتە قۆناغێک کە تێیدا بردنەوەی «شەڕی گێڕانەوەکان» زۆر گرنگترە لە «حوکمڕانیکردنی دروست»، چونکە دروستکردنی گوتاری پووچ زۆر ئاسانترە لە بونیادنانی ژێرخانێکی ڕاستەقینە بۆ وڵاتێک. کۆتایی ئەم ململانێیە دەستکردە حەقیقەتێکی زەقمان بیردەخاتەوە کە هیچ گوتارێکی حزبەکان ناتوانێت لە چاوی هاوڵاتییانی بشارێتەوە:

پارتی و یەکێتی هەموو ڕۆژێک هێزی خۆیان لە دروستکردنی چیڕۆک و پەردەپۆشکردنی فەشەلدا خەرج دەکەن، بەڵام لە واقیعدا خەڵکی کوردستان پێویستییان بە چیڕۆکی میدیایی نییە—بەڵکو چاوەڕێی دامەزراوەیەکی ڕاستەقینە دەکەن کە بتوانێت لانیکەمی کەرامەت، خزمەتگوزاری و شایستە بنەڕەتییەکانی ژیانیان بۆ دابین بپاریزێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 2,150 📊 Click Here