خوێندراوەتەوە: (519)

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەمە بۆ جاری دووەمە بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی ناوخۆ لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی 14ی نیسانی 2026، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان “.

ئەوەشیخستەڕوو،” ئێمە لێرەوە جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە هەرگیز بەشێک نەبووە لە هیچ شەڕ و ململانێیەک؛ داواش دەکەین چیتر سەقامگیریی هەرێم و ئارامیی هاوڵاتییان نەکرێنە ئامانج “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 29 Today: 2,149 📊 Click Here