خوێندراوەتەوە: (20)

سزای لەسێدارەدانی دوو بەندكراو بە ناوەكانی ئومێد بێهزاد خوێندكار و هاووڵاتیی كورد و خەڵكی ورمێ و پوریا سەفوەت هاووڵاتیی تورك كە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل دەستبەسەر كرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی شارەكە جێبەجێ كرا. تەرمی ئەم دوو بەندكراوە ڕادەستی بنەماڵەكانیان نەكراوەتەوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، سزای لەسێدارەدانی ئومێد بێهزاد و پوریا سەفوەت لە كاتێكدا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ كراوە كە سزای لەسێدارەدانی ئومێد بێهزاد لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێندرابووەوە.

رێكخراوەكە، دەڵێت “جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدان سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی فەرمیی لە دیوانی باڵای وڵات‌دا، نموونەی بەرچاو و ئاشكرای لەسێدارەدانی دەرەوەی دادگا و كوشتنی دەوڵەتییە. ڕەوتی دادگاییكردنی ئەم دۆسیەیە لەسەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئەشكەنجە، نەبوونی دەستڕاگەیشتن بە دادگاییكردنی دادپەروەرانە و شاردنەوەی ئەمنی بووە”.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وێڕای شەرمەزاركردنی توندی لەسێدارەدانی دەرەوەی دادگای ئومێد بێهزاد و لەسێدارەدانی پوریا سەفوەت، داوای پێكهێنانی كۆمیتەی ڕاستی دۆزینەوەی نێودەوڵەتی دەكات بۆ بەدواداچوون بۆ لەسێدارەدانە نهێنییەكان و پێچەوانەی یاسا كارپێكراوەكان لە ئێران‌دا.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 205 Today: 2,348 📊 Click Here