خوێندراوەتەوە: (701)

شەش گرووپی چەكداری عێراقی ڕەتیان كردەوە چەكەكانیان ڕادەستی حكومەت بكەن و مەرجی نەمانی “داگیركاریی بیانی”یان بۆ ئەو هەنگاوە داناوە. دوای ئەوەی “سەرایای سەلام”ی سەر بە موقتەدا سەدر چەكەكانی ڕادەستی حكومەت كرد، كەتائیبی حزبوڵڵا و پێنج گرووپی دیكەی نێو “بەرگری ئیسلامی لە عێراق” ئەم هەنگاوەیان ڕەتكردەوە. ئەبو موجاهید عەساف، بەرپرسی ئەمنی كەتائیبی حزبوڵڵا ڕایگەیاند، تا ئەو كاتەی “داگیركاری بیانی” لەسەر خاك و ئاسمانی عێراق هەبێت، چەكەكانیان ڕادەست ناكەن و ئەركەكانیان بەردەوام دەبێت. ئەو شەش گرووپەی ئامادە نین چەك دابنێن بریتین لە: كەتائیبی حزبوڵڵا، كەتائیبی سەیدولشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، سەرایای ئەولیا ئەلدەم، ئەسحابل كەهف و كەتائیبی كەربەلا. عەساف ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو لایەنانەی چەكیان داناوە بەشێك نەبوون لە “بەرگری ئیسلامی”. لە بەرامبەردا، تا ئیستا تەنیا سێ گرووپ ڕەزامەندییان نیشان داوە بۆ ڕادەستكردنی چەكەكانیان، ئەوانیش: “سەرایای سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتائیبی ئیمام عەلی”ن، كە ئەمەش وەك بەشێك لە ستراتیژیی حكومەت بۆ كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا دەبینرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 148 Today: 1,433 📊 Click Here