تائێستا حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و بەغداد لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن و ناكۆكی سەبارەت بە ڕێژەی نەوتی ڕۆژانە و داهاتی نێوخۆ و سیستمی ئەسیكۆدا و دەروازە سنورییەكان بەردەوامن. بەپێی بەدواداچوونی كەناڵی عێراق سوورە لەسەرئەوەی داواكارییەكانی جێبەجێ بكرێت و ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت گفتوگۆكان بەردەوامن و دەكرێت هەرێم و بەغداد بگەنە ڕێككەوتن.
