خوێندراوەتەوە: (409)

بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هەڵمەتێکى ئەمنیی لەناکاویان لە بەغدا و چەند ناوچەیەکی دیکە ئەنجامدا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کە لە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بۆ کراوە، ژمارەیەک بەرپرسی باڵا، پەرلەمانتار و سەرمایەدار بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیرکراون. بەپێى زانیاری میدیا عێراقییەکان لە هەڵمەتەکەدا کە بە فەرمانى تایبەتى سەرۆکوەزیران ئەنجام دراوە هەریەکە لە – موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم. – عالیە نسەیف، پەرلەمانتار. – فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری پێشووی بەندەرەکانی عێراق. – ئیبراهیم سومێدەعی. راوێژکاری پێشووی محەممەد شیاع سوودانی – فەریق عەبدولکەریم سوودانی. سکرتێری پێشووی سوودانی – عەباس سوودانی. برای محەممەد شیاع سوودانی – عەلی مەعاریج، بریکاری وەزیری نەوت. هەروەها دەیان پەرلەمانتاری ئێستا دەستگیرکراون

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 613 📊 Click Here