خوێندراوەتەوە: (41)

پەرلەمانی دانیمارك بە كۆدەنگیی ڕێككەوتنێكی ئەمنیی نوێی لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەسەند كرد، كە ئامانج لێی ‏كۆتاییهێنانە بەو ئاڵۆزییە دیپلۆماسییەی بەهۆی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی دوورگەی گرینلاند دروست بووبوو.

ئەم ‏ڕێككەوتنە ستراتیژییە كە پێشتر لەلایەن پەرلەمانی ناوخۆیی گرینلاندەوە پەسەند كرابوو، بە دەنگی 109 پەرلەمانتار و بەبێ هیچ ‏ناڕەزایەتییەك تێپەڕێنرا.

بەپێی بەندە سەرەكییەكانی ڕێككەوتنەكە، ڕۆڵی سەربازیی ئەمریكا لە ناوچەكەدا بە شێوەیەكی بەرچاو فراوانتر ‏دەبێت و ڕێگە بە جێگیركردنی سیستەمی بەرگریی موشەكیی پێشكەوتوو دەدرێت، لەكاتێكدا جەخت لە سەروەریی دەوڵەتی دانیمارك و ‏مافی چارەی خۆنووسینی دانیشتووانی دوورگەكە دەكرێتەوە.

هەرچەندە ئەم هەنگاوە وەك هەوڵێكی دیپلۆماسیی بۆ هێوركردنەوەی ‏دۆخەكە دەبینرێت، بەڵام شارەزایانی سیاسیی هۆشداریی دەدەن كە ڕەنگە ئەمە ببێتە سەرەتای قۆناغێكی نوێ لە كێبڕكێی توندی ‏نێودەوڵەتیی لەسەر سەرچاوە سروشتییە دەوڵەمەندەكان و هەژموونی ستراتیژیی لە ناوچەی جەمسەری باكووردا، كە لە ڕووی ‏جیۆپۆلیتیكییەوە گرنگییەكی زۆری بۆ زلهێزەكان هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 1,680 📊 Click Here