خوێندراوەتەوە: (1.2K)

دوو بەرپرسی عێراقی لە بەغدادی پایتەخت لە دەست ڕفێنەرانیان ئازاد كران. دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئازادكردنی دوو بەرپرسی حكوومیی پێشووی لە دەستی ڕفێنەرانی لە شاری بەغداد ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەنراوێكی ڤیدیۆییدا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرای كرد كە لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویەتی پڕۆسەیەكی ئەمنیی جۆریی لە بەغداد ئەنجام بدات. دەزگاكە بێ ئەوەی ناوی بەرپرسەكان ئاشكرا بكات، ڕایگەیاند: لە پڕۆسە ئەمنییەكەدا توانراوە دوو بەرپرسی حكوومی پێشوو ئازاد كراون و هەشت تۆمەتباری تێوەگلاویش لە تاوانی ڕفاندن و تاوانی دیكە دەستگیر كراون. بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لە پڕۆسە ئەمنییەكەدا چەك و بەڵگەنامەی ساختەی گرووپێكی چەكداری دەرچوو لە یاسا لە شوێنی ڕفێنەرەكان دەستی بەسەردا گیراوە و زانیارییەكانیش دەریدەخەن كە ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانیان هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 1,951 📊 Click Here