خوێندراوەتەوە: (969)

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سیسته‌می زانكۆلاین بۆ پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردن بۆزانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی لینكی (www.regayzanko.com) كارا كرا و بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ بۆ ده‌رچووانی 12ـی ئاماده‌یی به‌رده‌ست ده‌بێت. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌رچووان له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌توانن فۆرمی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پڕ بكه‌نه‌وه و پێشكه‌شی بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌رچووان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانی خۆیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (Username) و (Password). بۆ ئه‌مساڵ (57980) ده‌رچووی (زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی، خوێندنگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) له یه‌ك كاتدا داواكاری بۆ زانكۆلاین پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ده‌رچووانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌توانن سه‌ردانی وێبسایتی (www.regayzanko.com) بكه‌ن و ڕێبه‌ری وه‌رگرتن به وردی بخوێننه‌وه وه‌ك بنچینه‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانیان. هه‌روه‌ها ده‌توانن سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ڕاوێژكاریی زانكۆكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنێتیی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كان. وه‌رگرتن له زانكۆكان به‌پێی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه ده‌بێت كه ده‌رچووان له زانكۆلاین پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، به ڕه‌چاوكردنی كۆنمره‌ی قوتابی، بۆیه پێویسته به وردی ڕیزبه‌ندیی ئه‌و كۆلێژ و به‌شانه دیاری بكه‌ن كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن خوێندنی تێدا ته‌واو بكه‌ن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 107 Today: 2,432 📊 Click Here