قوباد تاڵەبانی زانیاری
نوێ لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم ئاشکرادەکات و دەڵێت،
هەوڵەکان بۆ ئەو مەبەستە چڕتر کراونەتەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ هۆڵی ڤێر، کونسوڵی
گشتیی بەریتانیا کۆبوەوەو ئاماژەی بەوەکرد،” بە خۆشحاڵییەوە هەوڵەکان چڕتر
کراونەتەوە و هیوامان خواست لایەنەکان لە ماوەیەکی نزیکدا بگەنە رێککەوتنی کۆتایی
و حکومەتێكی خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە پێکبهێنن “.
ئەوەشیخستەڕوو، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عێراق هاوکاری حکومەتی
فیدڕاڵ بن بۆ تەواوکاریی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵ و هەموو پۆستەکان پڕبکرێنەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کە
جوڵانەوەکە رێککەوتنێکی لەگەڵ یەکێتیدا واژۆکردوە، لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،”
وەک نەوەی نوێ بەهیچ شێوەیەک بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێم ناکەین و بە ئۆپۆزسیۆنیی
دەمێنینەوە “.
هاوکات، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە گرتەیەکی
ڤیدیۆییدا کە لەهەژماری فەرمی خۆی بڵاویکردوەتەوە، باسی لەوەکردوە،” وڵاتێکی
دراوسێ پارتی و یەکێتی ناچارکردوە حکومەتێک بە تەنها پێکبهێنن “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
