خوێندراوەتەوە: (50)

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵایەکی لە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە، كەلەبارەی هەناردەی نەوتەوە تۆماری کردبوو.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئەمرۆِ كۆبوەوەو یەکەم دانیشتنی لەبارەی ئەو سکاڵایەوە ئەنجامدا، کە عودەی عەواد، سەرۆکی فراکسیۆنی سادیقون لەپەرلەمانی عێراق، لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو.

لەسکاڵاکەدا عودەی عەواد داوایکردوە مەرج و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رەزامەندی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق لەرێگەی بۆریی گواستنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بەنادروست بناسێنێت، کەبە خاکی هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت.

دادگاكە بڕیاریدا سکاڵاکە ڕەتبکاتەوە بەپاساوی ئەوەی سکاڵاکارەکە مافی نەیاری (خصومە) نییە لەو سکاڵایەدا.

لەدوای دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کەرکووک لە ١٨ی ئازاری ڕابردوەوە، ئامارەکان ئاستێکی بەرزی هەناردە نیشان دەدەن:

• نەوتی کەرکووک: ڕۆژانە نزیکەی ٢١٠ هەزار بەرمیل لە ڕێگەی بۆری هەرێمەوە ڕەوانە دەکرێت.

• نەوتی هەرێم: ئاستی هەناردەی کێڵگەکانی هەرێم تەنیا لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ هەزار بەرمیلدایە.
ئەمەش نیشانی دەدات کە لە ئێستادا بۆرییەکەی هەرێم بووەتە شا دەماری گواستنەوەی نەوتی کەرکووک بۆ بازاڕەکانی جیهان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 3,149 📊 Click Here