په‌یام
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه، هه‌رێمى كوردستان به گرنگييهكى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت. راگهيهنراوێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌رێمى كوردستان به گرنگييهكى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ره‌وايه‌تى و ياسا نێودهوڵهتييهكاندا، دووپات دهكهينهوه. ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به رێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا دهڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه. جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان دهكهينهوه كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێودهوڵهتييهكان مافى ره‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان 2025/9/23
