خوێندراوەتەوە: (274)

سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی وەزیر و بەرپرسەكانی حزبەكەی سەردانی بەغدادی كرد. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مەسروور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراقی كرد و لە یەكەم كۆبوونەوەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵ كۆبووەوە و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و ژمارەیەك بەرپرسی لایەنەكانیش كۆ ببێتەوە. بەپێی ئەوەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووەتەوە لە كۆبوونەوەكاندا “گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ لەسەر بنەمای دەستوور” تاوتوێ دەكرێن. ئەمەو هەر چەندە ناوی ئەندامانی شاندەكەی هاوڕێی سەرۆكوەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێم نەهاتووە، بەڵام بە پێی وێنەكان شاندەكە لە هەر یەك لە سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری ناوخۆ، وەزیری كارەبا و سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت و سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و نوێنەری حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە بەغداد پێك هاتووە كە سەرجەمیان لە پێكهاتەی پارتین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 1,578 📊 Click Here