خوێندراوەتەوە: (168)

ـ كهنداڵ جودى:

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به دراون، شێخ مورشید خه‌زنه‌وى كه‌سایه‌تى دیارى ئایینى كورد لهسوریاو ڕۆژئاواى كوردستان، له‌وڵاتى ئوردن ده‌ستگیركراوه‌و تائێستا هۆكاره‌كه‌ى نازانرێت.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى تایبەت به دراوه، شێخ مورشید خەزنەوی کەسایەتی دیاری ئایینی‌و نەتەوەیی کورد لەسوریاو ڕۆژئاوای کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی ئوردنەوە دەستگیرکراوە.

ئه‌و سەرچاوانه‌ى زانیاری‌یان بۆ ئاشكراكرد، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لەناو خاکی ئوردن بەڕێوەچوە، بەڵام تائێستا لایەنە فەرمییەکانی ئەو وڵاتە هیچ ڕونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەهۆکاری یاسایی یان ئەمنیی پشت دەستگیرکردنەکەی بڵاونەکردوەتەوە.

هاوکات، بنەماڵەو نزیکەکانی شێخ مورشید چاوەڕێی زانیاری فەرمین لەسەر چارەنوسی، شێخ مورشید خەزنەوی یەکێکە لەزاناو کەسایەتییە ئایینییە ناسراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە هەمیشە بەهەڵوێستە نەتەوەییەکانیو داکۆکیکردنی لەیەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان دەناسرێتەوە.

دەستگیرکردنی ئەو کەسایەتییە کاردانەوەی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌و لایەنگرانی دروستکردوەو چاودێران چاوەڕێی دەستپێکردنی هەوڵە دیبلۆماسییەکان دەکەن بۆ ئاشکراکردنی دۆخی تەندروستی‌و یاسایی کێشەکەی.

ئه‌وه‌شى زانیوه، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌وڵاتى نه‌رویژ ڕاسته‌وخۆ چوبوه وڵاتى ئوردن‌و بڕیاربوو له‌و وڵاته‌وه بگه‌ڕێته‌وه سوریا‌و ڕۆژئاواى كوردستان‌و سبه‌ینێ به‌شداریى له‌خۆپیشاندانێكى گه‌وره‌ى كوردان به‌مه‌به‌ستى پشتیوانى بۆ زمانى كوردى بكات‌و وتارى سه‌ره‌كى خۆپیشاندانهكهش له‌لایه‌ن خه‌زنه‌ویه‌وه بخوێندرێته‌وه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 479 📊 Click Here