خوێندراوەتەوە: (146)

لە عێراق ئامادەكارییەكان بۆ مەراسیمی ماڵاوایی تەرمی ڕێبەری باڵای پێشووی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران تەواو كراون و پێشبینییش دەكرێت سەدان هەزار كەس تێیدا بەشدار بن. بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبی لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ لیژنەی میدیایی، پلانی ڕووماڵكردنی چالاكییەكانی تاوتوێ كرد و بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی بەشداربووانیش، هۆكاری گواستنەوەی بێبەرانبەر لە شارەكانی بەغداد، بەسڕە و پارێزگاكانی دیكەوە بەرەو نەجەف و كەربەلا دابین كراوە. هاوكات بەپێی زانیارییەكان پڕۆژە لوجیستییەكان نزیكەی سەدا 95ـیان تەواو بووە و هەزاران شوێن بۆ خزمەتگوزاری جێگیر كراون. لایەنە ئەمنییەكانیش، لەژێر چاودێریی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە بەشداریی سوپا و پۆلیس پلانی پاراستنی ئارامیی مەراسیمەكەیان خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە تاوەكو ڕێڕەوی هاتوچۆی جەماوەر پارێزراو بێت. هەر بەو بۆنەیەوە، ڕۆژی چوارشەممە لە پارێزگاكانی بەغداد، نەجەف، كەربەلا، بابل، زیقار، بەسڕە، موسەننا، واست و میسان پشووی فەرمییە، لە چەند پارێزگایەكیان ڕۆژی پێنجشەممەش پشووە، بڕیاریشە پڕۆسەی بەڕێكردنی تەرمەكە لە شاری نەجەف و بەرەو مەرقەدی ئیمام عەلی بێت. زانیارییەكانیش باس لەوە دەكەن مەڕاسیمەكە دەبێتە یەكێك لە گەورەترین كۆبوونەوە جەماوەرییەكان و هەموو هێزەكان لەوپەڕی ئامادەباشیدان تاوەكو بە وردی ڕێگریی لە هەر پێشێلكارییەك بكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 172 📊 Click Here