خوێندراوەتەوە: (265)

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی خەرج كردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران ڕاستەوخۆ لەدوای جەژنی قوربانی پیرۆز دەدات. فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق جەختی لەسەر خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جووتیاران كردەوە و بەڵێنی دا، ڕاستەوخۆ دوای جەژنی قوربانی پیرۆز، تەواوی شایستە داراییەكان بۆ جووتیاران خەرج بكرێن و بگەنە دەستیان. ئەم بڕیارە دوای زنجیرەیەك گفتوگۆی چڕ لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی و كشتوكاڵ هات بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی كەرتی كشتوكاڵ و پاڵپشتیكردنی بەرهەمی ناوخۆیی. وەزارەتی كشتوكاڵیش ئاماژەی بەوە كرد، ئەم هەنگاوە بەشێكە لە ستراتیژی حكومەتی فیدراڵ بۆ بووژانەوەی كەرتی كشتوكاڵی، چ لە ڕووی ڕووەكی و چ لە ڕووی ئاژەڵی. پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ڕابردوو کە بڕەکەى 183 ملیار و 205 ملیۆن دینارە تائێستا خەرجنەکراوە و جوتیاران چاوەڕوانن لەگەڵ هاوتاکانیان لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق پارەکانیان خەرجبکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 170 Today: 1,578 📊 Click Here