بە چاودێری سەرۆكوەزیرانی عێراق دەیان ڕێككەوتن و یاداشتی لێكتێگەیشتن و هاریكاری ئابووری لەنێوان عێراق و ئەمریكا واژوو كرا. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە “بە چاودێری عەلی زەیدی، 48 ڕێككەوتن و یاداشتی لێكتێگەیشتن و هاریكاری ئابووری و هاوبەشی لە سەرجەم كەرتە گشتی و تایبەتەكان لەنێوان عێراق و ئەمریكا واژوو كراوە كە دەبنە بنەما بۆ هاریكاری ئابووری و دارایی نێوان هەردوو وڵات”. ڕێككەوتنی نێوان عێراق و ئەمریكا هاریكاری لەنێوان وەزارەتەكانی نەوت و كارەبا و كەرتە حكومییەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئیكسۆن مۆبیل و كەی بی ئاڕ و جی ئای فێرنۆفا و شێل لەخۆ دەگرێت. ڕێككەوتنە واژووكراوەكان ڕێككەوتن لە بواری پەروەردە، بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵ، دروستكردنی دەرمان، وزە و ئەلیكترۆنی، لەگەڵ هاریكاری كەرتی تایبەتی عێراق و كۆمپانیای بیبسیكۆ و ژمارەیەك كۆمپانیا بۆ ڕاكێشانی هێڵی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری بانیاسی سوری لە خۆ دەگرێت.
