خوێندراوەتەوە: (268)

ڕۆژنامەی “فاینانشاڵ تایمز” لە زاری دیپلۆماتکارێکی ئاگادارەوە ئاشکرای کردووە، ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن ئاگربەست بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ درێژ دەکاتەوە، کە تێیدا گەرووی هورمز قۆناغ بە قۆناغ دەکرێتەوە و بنەمای گفتوگۆ ئەتۆمییەکان دادەرێژرێت. بەرپرسێکی باڵا لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، درێژکردنەوەی ئەم ئاگربەستە دەرفەت بە دانوستانکاران دەدات بگەنە خاڵە کۆتایییەکانی ڕێککەوتنەکە، بە تایبەت داڕشتنی میکانیزمێک بۆ دەستبەرداربوونی ئێران لەو یۆرانیۆمانەی کە بەڕێژەی بەرز پیتێنراوە. بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، ئەگەر ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، قۆناغ بە قۆناغ دەست دەکرێت بە پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین و لەگەڵ ئەوەشدا گەمارۆکانی ئێستا سووک دەکرێن. ئەو بەرپرسە ئەمریکییە جەختیشی کردەوە کە ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنە پێشنیازکراوەکە پابەندبوونی ئەمریکا، هاوپەیمانە هەرێمییەکانی، ئێران و گرووپە نزیکەکانی بە ڕاگرتنی شەڕ لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئیلزام دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا مافی ئیسرائیل دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی دەستبەجێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 1,827 📊 Click Here