خوێندراوەتەوە: (1.4K)

فراكسیۆنەكەی سەرۆكوەزیرانی پێشوو ڕەخنەی توند لە شێوازی دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكانی حكومەتی نوێی عێراق دەگرێت و جەختیش لە مانەوەی لە چوارچێوەی هەماهەنگییدا دەكاتەوە. فڕاكسیۆنی “ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان” بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەركوەزیرانی پێشوو، ڕایگەیاند: بە پێی ڕێككەوتنە سیاسییەكان ناهاوسەنگییەكی ڕوون لە دابەشكردنی پۆستەكاندا هەبووە و هەندێك لایەن زیاتر لە قەبارەی پەرلەمانیی خۆیان وەزارەتیان پێ دراوە. لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، فڕاكسیۆنی ناوبراو ئاماژەی بەوە دا كە “پشكەكانی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لەگەڵ قەبارەی سیاسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ناگونجێت”. ڕایشیگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی سەقامگیری وڵات و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی، فراكسیۆنەكەیان نەبووەتە بەربەست لەبەردەم پێكهێنانی حكومەت و متمانەدان بە كابینە نوێیەكە و جەختیش لە پابەندیی بە كاركردن لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگییدا دەكاتەوە. لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەش هاتووە، هاوبەشەكانیان لە فراكسیۆنی “نەهجی وەتەنی” كە 11 كورسی و “بزووتنەوەی سۆمەرییەكان” كە پێنج كورسی پەرلەمانیان هەیە مافی خۆیان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دژایەتی هیچ بڕیارێكی ئەو دوو فڕاكسیۆنەی بۆ جیابوونەوە لە فڕاكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان نەكردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 231 Today: 2,179 📊 Click Here