خوێندراوەتەوە: (435)

کۆمپانیای شەماران پترۆلیۆم بەفەرمی ڕایگەیاند، بەهۆی تێکچونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی لەرێگەی بۆرییەوە لەکێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ ڕاگرت.

كۆمپانیای شاماران ڕایشگەیاندوە، ئەم بڕیارەی وەک رێکارێکی خۆپارێزی داوەو ئامانجی پاراستنی گیانی کارمەندەکانی و پاراستنی ژێرخانی کێڵگە نەوتییەکانە.

شاماران لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵیت، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لەپڕۆژە نێودەوڵەتییەکاندا بەوردی چاودێری پەرەسەندنەکان دەکەن و هەر کاتێک دڵنیابونەوە لەوەی بارودۆخەکە سەلامەتە، دەست بەکارەکانیان دەکەنەوە.

ئەم بڕیارەی کۆمپانیای شەماران لەکاتێکدایە، كەپێشتریش چەندین کۆمپانیای نەوتی کە لەهەرێمی کوردستان کار دەکەن كارەكانیان ڕاگرتوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 57 Today: 135 📊 Click Here