خوێندراوەتەوە: (55)

لە ٢٩ی تشرینی یەکەمەوە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە بە چەند قۆناغێک تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و کەشوهەوایەکی زستانە و باراناوی ناوچەکە دەگرێتەوە. بەپێی پێشبینییە کەشوهەواکان، لە ٢٩ی ئەم مانگەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستە هەورێکی فراوان و ئەستوورەوە و باران بارینێکی لەسەرخۆ زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و بەو بارانەش قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکە دەستپێدەکات و بارانی باش و مامناوەند ناوچەکانی دهۆک، هەولێر، ڕاپەڕین و سۆران دەگرێتەوە. قۆناغی دووەم و بەهێزی ئەم شەپۆلە لە ٢ بۆ ٣ی مانگی داهاتوو دەگـاتە ناوچەکە، کە هەڵگری شێیەکی بەهێزە. لەم قۆناغەدا، تەواوی ناوچە شاخاوییەکان و دەشتاییەکان دەکەونە ژێر کاریگەریی بارانی بەخوڕ و خێراوە، کە لەماوەیەکی کورتدا بارانێکی زۆر دابارێنێت. لە ڕووی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینەوە تاوەکو نزیکەی ١٠ی مانگی داهاتوو، چاوەڕوان دەکرێت ناوچەکانی دهۆک، بادینان، ڕاپەڕین، سۆران و باکووری هەولێر نزیکەی ١٥٠ میلیمەتر باران تۆمار بکەن. هەروەها پێشبینی دەکرێت ڕێژەی باران لە دەشتەکانی هەولێر و سلێمانی لەنێوان ٧٠ بۆ ١٠٠ میلیمەتر، لە کەرکوک و گەرمیان لەنێوان ٤٠ بۆ ٨٠ میلیمەتر، و لە ناوچە شاخاوییەکاندا تاوەکو ٢٠٠ میلیمەتر بەرز ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 1,903 📊 Click Here