خوێندراوەتەوە: (920)

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا دەستپێکردنی مانۆڕێکی سەربازیی سێ ڕۆژەی هێزە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە تێیدا زیاتر لە ٦٤ هەزار سەرباز و ژمارەیەکی زۆر لە کەشتی، ژێر دەریایی و فڕۆکەی جەنگی بەشدارن. وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی نێوان ١٩ بۆ ٢١ی ئایاری ٢٠٢٦، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە ڕاهێنانێکی بەرفراوان لەسەر ئامادەکاری و بەکارهێنانی هێزە ئەتۆمییەکان لەژێر دەستی هەڕەشەی دەستدرێژیکاریدا ئەنجام دەدەن. لەو مانۆڕە سەربازییەدا، هێزەکانی موشەکی ستراتیژی، کەشتیگەلەکانی باکوور و زەریای هێمن، فەرماندەیی فڕۆکەوانیی مەودا دوور، لەگەڵ بەشێک لە هێزەکانی ناوچە سەربازییەکانی لینینگراد و ناوەڕاست پێکەوە بەشدارن. بەپێی زانیارییەکانی نێو بەیاننامەکە، قەبارەی بەشدارییەکە یەکجار گەورەیە؛ بە شێوەیەک ٧٣ کەشتیی جەنگی، ١٣ ژێر دەریایی (کە ٨ دانەیان ژێر دەریایی موشەکی ستراتیژین)، زیاتر لە ١٤٠ فڕۆکەی جەنگی و پتر لە ٢٠٠ سەکۆی هاوێشتنی موشەک هاوشانی ٦٤ هەزار سەرباز لەم ڕاهێنانە ئەتۆمییەدا چالاکن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 190 Today: 2,513 📊 Click Here