خوێندراوەتەوە: (368)

دوای تێپەڕبوونی ئەو مۆڵەتە 10 ڕۆژیەی قوتابیانی دەرچووی بەشی پزیشكی گشتی بۆ ساڵی خوێندنی 2024 بۆ 2025 دابویانە حكومەت و داواكارییەكەیان جێبەجێ نەكرا، جارێكی دیكە لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی لە شاری هەولێر گرد بوونەوە و ڕاگەیەنراوێكی نارەزاییان خوێندەوە و سێ داواكاریان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندوستی كرد. دواكارییەكانیش بریتین لە “دامەزراندنیان لە زووترین كات، ڕاگەیاندنی وادەی دامەزراندنیان، دۆزینەوەی ڕێگەچارە بۆ دامەزراندن و بەردەوامی لە پلەبەندییدا”. گردبوونەوەی دەرچووانی بەشی پزیشكی ساڵی ڕابردوو لەكاتێكدایە 10 مانگ بەسەر دەرچوونی ئەو قوتابیانەدا تێدەپەڕێت و تاكو ئیستاش دانەمەزراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 1,242 📊 Click Here