خوێندراوەتەوە: (570)

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو كردووە و لیژنەی دارایی و چەند وەزارەتێك و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە ئامادەكردنی پرۆژەیاساكەدا بەشدارن. هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی عێراق بۆ داڕشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027، حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم داوای زیادكردنی پشكی هەرێمی كوردستان بۆ لەسەدا 14 دەكاتەوە، بەپشتبەستن بە داتاكانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان كە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان نزیكەی سەدا 15ی دانیشتوانی عێراق پێك دەهێنێت. فەرمانبەرانى هەرێم هیواى زۆریان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2027 هەڵچنیوە و چاوەڕێن شایستە داراییەکانیان هەر لە سەرە مووچە و پلە بەرزکردنەوە و خەرجکردنى ئەو دەرماڵانەى ئێستا بەهۆى ڕاگیراوە، بۆیان جێبەجێبکرێت لەئێستادا عێراق بەهۆی ئاستەنگەكانی هەناردەی نەوتەوە، بە قەیرانێكی سەختی دارایییدا تێدەپەڕێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 50 📊 Click Here