خوێندراوەتەوە: (102)

وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند مووچەی گرێبەستەكان زیاد دەكرێن و لە ساڵی داهاتووە بە هەمیشەیی دەكرێن. عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: مووچەی گرێبەستی دەرچووانی ساڵی 2024 زیاد دەكرێت و وەزارەتی تەندروستی لە هەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دەرچووانی كۆلیژ و بەشە پزیشكی و تەندروستیەكان. وتیشی: لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە ئەو گرێبەستانەی لە سەرەتای ئەمساڵ گرێبەستیان لەگەڵ كراوە لە سەر میلاكی هەمیشەیی جێگیر دەكرێن. بەوتەی وەزیری تەندروستی سەرۆكوەزیرانی عێراق وەزیری دارایی ڕاسپاردووە ئەو گرێبەستانە لە بودجەی 2027 جێگیر بكرێن ئەوانەی ڕۆڵێكی دیاریان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری هەبووە لە ماوەی ڕابردوودا. لە هەرێمى کوردستانیش هەزاران فەرمانبەرى گرێبەست چەندین ساڵە داواکارن بە هەمیشەیی بکرێن بەڵام لە لایەن حکومەتەوە وەڵامیان نادرێتەوە، ئەمە جگە لەو دەیان هەزار دەرچووەى زانکۆ و پەیمانگاکان کە تائێستا نە دامەزراون نە لە کەرتى تایبەتدا هەلى کاریان بۆ ڕەخساوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 1,879 📊 Click Here