خوێندراوەتەوە: (48)

مەسرور بارزانی
رایگەیاند، ئەم هەفتەیە یەک ملیۆن هاوڵاتی کە لەلیستی موچەی حکومەتی هەرێمدان، موچەکانیان
بەشێوەی ئەلیکترۆنی و لەڕێگەی بانکە هاوبەشەکانەوە وەردەگرن، کە مۆڵەتپێدراوی
بانکی ناوەندیی عێراقن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” سێ ساڵ لەمەوبەر، بەڵێنمان دا کە لە ڕێگەی
دەستپێشخەریی (هەژماری من) ەوە، دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە شێوازی
نەختینەییەوە بگوازینەوە بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکان”.

ئەوەشیخستەڕوو،”
خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیەنم، ئەم حەفتەیە یەک ملیۆن هاوڵاتی کە لە لیستی موچەی حکومەتی
هەرێمدان، موچەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی بانکە هاوبەشەکانەوە وەردەگرن،
کە مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقن”.

مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد،” (هەژماری من ) بنەمایەکی گرنگ بوو لە پابەندبونمان
بە فراوانکردنی گشتگیریی دارایی کە دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان
بۆ هاوڵاتییان ئاسان دەکات و لە هەمان کاتدا ئاسانکاری بۆ حکومەت دەکات تاکوو پارەدانی
ئەلیکترۆنی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان بەردەست بکات، ئەمەش گۆڕانکارییەکی ئەرێنیی
لە ژیانی یەک ملیۆن هاووڵاتیدا دروست کردوە “.

سەرۆکی حکومەت لەبارەی موچەخۆرانەوە دەشڵێت،” (هەژماری من ) سەربەخۆییەکی دارایی زیاتری
پێبەخشیون و کۆنترۆڵی دارایی داوەتەوە دەست خۆیان و بەهۆی (هەژماری من)ەوە، ئێستا دەستیان
بە بە تۆڕێکی فراوانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەگات کە
بەردەوام لە گەشەکردندایە”.

بەوتەی مەسرور
بارزانی، ڕۆژانی ڕاوەستانی زۆری هاووڵاتیان لەبەردەم باڵەخانە حکومییەکان و نۆرەی درێژ
و چاوەڕوانی وەرگرتنی پارەی کاش کۆتاییهات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 80 Today: 3,015 📊 Click Here