دوای 12 ساڵ لە ڕفاندنیان تائێستا چارەنووسی نزیكەی سێ هەزار ژن و كچ و منداڵی ئێزدی بەنادیاری ماوەتەوە.
ئامارێكی نوێی ڕزگاركردنی ئێزدییە ڕفێندراوەكان لەژێر دەستی داعش بڵاوكرایەوە و تائێستا چارەنووسی دوو هەزار و 822 كەسیش بەنادیاری ماوەتەوە كە پێكهاتوون لە ژنان و كچان و منداڵ.
حسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ئێزدییە ڕفێندراوەكان ڕایگەیاند: بەهۆی هەوڵە بەردەوامەكانەوە تائێستا سێ هەزار و 595 ئێزدی ڕفێندراو لەژێر دەستی داعش ئازاد كراون كە لەكاتی هێرشكردنە سەر قەزای شنگال و دەوروبەری لەساڵی 2014 ڕفێندرابوون.
وتی: زۆرینەی ئێزدییە ڕفێندراوەكان گواسترانەوە بۆ سوریا و پێدەچێت ژمارەیەكی زۆری ئەوانەی چارەنووسیان نادیارە لەناو سوریادا بن بەتایبەت كەمپی هۆل.
