خوێندراوەتەوە: (599)

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) پرۆسەیەکی گشتگیری شەش مانگی بۆ هەڵسەنگاندنەوەی نەخشەی بڵاوبوونەوە و پێگەی هێزە سەربازییەکانی لە ئەورووپا دەستپێکرد. ئەم پێداچوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پێیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر شێوازی کارکردنی ناتۆ و ڕایگەیاند کە ئەو هاوپەیمانییە بۆ ماوەیەکی درێژ وەک “پڵنگی سەر کاغەز” بووە و شێوازی پەیوەندییەکانیشی بە “یەک لایەنە” وەسف کرد. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ڕوحیەتی شەڕەنگێزیی ناتۆ دوای کۆتاییهاتنی جەنگی سارد کاڵ بووەتەوە، و جەختی لەوە کردەوە کە چیتر واشنتن ڕێگە نادات وڵاتانی ئەورووپا لەسەر حیسابی ئەمریکا ببنە پاشکۆ و پشتئەستوور بەو وڵاتە. بڕیارەکەی پێنتاگۆن بۆ ئەنجامدانی ئەم پێداچوونەوە ستراتیژییە، پشتبەستوورە بەو دیدگا نوێیەی سەرکردایەتیی سەربازیی ئەمریکا کە دەیەوێت جۆرە هاوسەنگییەک لە ئەرک و بەرپرسیارێتییە دارایی و سەربازییەکانی نێوان واشنتن و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانیدا دروست بکاتەوە. چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا، پێگەی سەرجەم بنکە و هێزەکانی ئەمریکا لە کیشوەرەکەدا تاوتوێ بکرێت بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نوێی سەربازی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 258 Today: 919 📊 Click Here