خوێندراوەتەوە: (578)

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند کە وردەکارییەکانی لێکتێگەیشتن لەگەڵ واشنتن دوای واژۆکردنی بڵاودەکرێنەوە، و ئاشکرای کرد کە بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێت ئەنجومەنی ئاسایش ببێتە گەرەنتی نێودەوڵەتی. محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئاشکرای کرد کە وردەکاری و ڕەهەندەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، هەر کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە فەرمی واژۆ کرا، بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکرێتەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە دوای واژۆکردنی ئەم یاداشتە، هەردوولا ماوەی ٦٠ ڕۆژیان لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی کار بکەن تاوەکو بگەنە ڕێککەوتنێکی کۆتایی و هەمیشەیی. قالیباف ڕوونیکردەوە کە بەپێی بەندی ١٤ی یاداشتەکە، دەبێت ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان تاران و واشنتن لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند بکرێت تاوەکو شەرعییەتی هەبێت. سەرۆکی پەرلەمان جەختی کردەوە کە تەنانەت گەیشتن بە ڕێککەوتن و پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشیشەوە، بە مانای پێدانی متمانە بە لایەنی بەرانبەر نایەت؛ چونکە بە وتەی ئەو، گرەنتیی ڕاستەقینەی ئێران تەنها “هێزی ناوخۆیی و توانای وڵاتەکە”یەتی نەک بەڵێنەکانی ئەمریکا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 258 Today: 919 📊 Click Here