خوێندراوەتەوە: (180)

فەرامەرز ئەسەدی، سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر رایگەیاند، ئامانجی هێرشەکانیان بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر، تەنها بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە تاران بووە. سەرکونسوڵی ئێران بە میدیاى پارتى ڕاگەیاندووە، هێرشەکانیان بە هیچ شێوەیەک بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نەبووە، چونکە وەک خۆی وتی: “هەرێمی کوردستان بە کەسوکار و برای خۆمان دەزانین و هیچ کێشەیەکی تایبەتمان لەگەڵیان نییە”. بەگوێرەى زانیارییەکان لە مانگی ڕابردوودا بە 88 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر خاکى هەرێمی کوردستان و زۆرینەى هێرشەکانیش بۆ سەر پارێزگاى هەولێر بووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 623 📊 Click Here