خوێندراوەتەوە: (396)

سەرچاوەکانی پارتی ئازادی کوردستان دەڵێن، بارەگاکانی سوپای میللیی کوردستان لە چەمشار هەڵکەوتوو لە نزیک کەمپی دارەشەکران بەر هێرشی موشەکی ئێران کەوتوون و بریندار هەن.

سەرچاوەکانی سوپای میللی کوردستان دەڵێن، کاتژمێر ٢١:٤٥ ی ئەمشەو، دەوڵەتی ئێران بە دوو درۆن و موشەکێک بارەگای چەمشاری سوپای میللیی کوردستان، هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای هەولێر، نزیک کەمپی دارەشەکرانی کردە ئامانج.

دەشڵێن، بەهۆیەوە ٩ پێشمەرگە برینداربوون کە دۆخی ٤ لە بریندارەکان ناجێگیرە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 145 Today: 1,827 📊 Click Here