ئیدارەی ئەمریكا پلانی بڕینی سەرجەم هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ پێشمەرگە و نوێنەكردنەوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن هەیە. ئەم بڕیارە لە 30ی ئەیلوول جێبەجێ دەكرێت و بنكەی هەولێریش دادەخرێت. ئەمە لە كاتێكدایە شەڕی ئەمریكا و ئێران بەردەوامە و هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبوونی هێزێكی یەكگرتووەوە، ڕووبەڕووی مەترسییەكی ستراتیژیی قورس دەبێتەوە و چەتری پاراستنی واشنتۆن لەدەست دەدات.
