خوێندراوەتەوە: (270)

غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند، هێزە کوردییەکان لە قۆناغی خەباتی چەکدارییەوە بەرەو خەباتی سیاسی و دەستوری هەنگاو دەنێن. جەختی لەوەشکردەوە، کە زمانی کوردی لە سوریای نوێدا دەبێتە زمانێکی فەرمی و یەکینەکانی پاراستنی ژنانیش (یەپەژە) پێگەی خۆیان دەبێت. وتیشى “بوونی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە دیمەشق بە مەبەستی چەسپاندنی ماف و دەستکەوتەکانە”. غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) ئەمڕۆ لە میانی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدان لە شاری قامیشلۆ، وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ستراتیژی نوێی کورد لە سوریا. حەسۆ وتى “کورد لە ئێستادا لە قۆناغی گواستنەوەدایە و خەباتەکەی لە شێوازی چەکدارییەوە بۆ کاری سیاسی و دەستوری دەگۆڕێت، تا لەو ڕێگەیەوە مافە نەتەوەییەکان مسۆگەر بکرێن. هاوسەرۆکی پەیەدە بەڵێنیدا کە لە سوریای نوێدا، زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە دەستوردا دەناسرێت و جێگیر دەکرێت، ئەمەش وەک یەکێک لە دەستکەوتە سەرەکییەکانی خەباتی ساڵانی ڕابردوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 360 📊 Click Here