خوێندراوەتەوە: (1.3K)

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازی ئێرانی بۆ ئاگربەستی 7 ڕۆژە و كردنەوەی گەرووی هورمز ڕەتکردەوە. ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی، بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ پێشنیازەکەی ئێرانی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی 7 ڕۆژە ڕەتکردووەتەوە، چونكە پێیوایە تاران مەرجەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی جێبەجێ ناکات. ئەگەرچی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامن، بەڵام ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری دەسپێکردنەوەی بۆردومانەکان کردووە. رۆژی 25ی 9ی 2026 تاران لە ڕێگەی نێوەندگیرەكانەوە پێشنیازێكی خستبووەڕوو، کە تێیدا داوای ڕاگرتنی کاتیی پێکدادانەکان و کردنەوەی گەرووی هورمز و دەستپێکردنەوەی دانوستانە ناوەکییەکانی دەکرد، لە بەرامبەر ئەوەی ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکان و هەناردەی نەوتی ئێران سووک بکات و بەشێک لە سەروەت و سامانە سڕکراوەکانی بگەڕێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 274 📊 Click Here