سەرۆكی ڕووسیا دەنگۆی هەوڵەكانی هێرشكردنە سەر وڵاتانی ئەورووپا ڕەت كردەوە و دەڵێت: هیچ پلانێكی شەڕیان لەگەڵ ئەورووپا نییە. ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا دەنگۆی هەوڵەكانی مۆسكۆ بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی ئەورووپا ڕەت كردەوە و هۆشدارییەكانی بەشێك لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆی سەبارەت بە مەترسییەكانی ڕووسیا وەك پیلانگێڕی و زیادبوونی بەمەبەستی گرژییەكان ناو برد. لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی نێودەوڵەتی ڕۆشنبیری لە شاری سانبترسبۆرگ، سەرۆكی ڕووسیا وتیشی: لە ئەورووپا زۆر كەس باس لەوە دەكەن كە چاوەڕێی هێرشی ڕووسیا دەكەن و پێیان وایە دەبێت خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بكەن، بەڵام ڕووسیا هیچ پلانێكی بۆ هیچ جۆرە شەڕێك لەگەڵ ئەورووپا نییە و هیچ بنەمایەكیش بۆ ئەوە لە ئارادا نییە. پوتن باسی لەوەش كرد كە ناوەندە ئەورووپیەكان دەیانەوێت بۆ ڕێگری لە پێشكەوتن و سنوورداركردنی بەرەوپێشچوون و خاوكردنەوەی پێشڕەوی ڕووسیا بەرەو پێشەوە، ئۆكرانیا وەك سووتەمەنی و ئامرازێك بۆ ململانێ لەگەڵ ڕووسیا بەكار بهێنن. هەر لەبارەی جەنگی ئۆكرانیاشەوە، سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند: تاوتوێی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان دەكەین بە مەبەستی دانانی سنوورێك بۆ جەنگی ئۆكرانیا دەكەین.
