خوێندراوەتەوە: (201)

ئەندامێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان داوای چارەنووسی نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی سپی دەكات. عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان ڕوو بە دەسەڵاتی حكوومەتی ماوەبەسەرچوو ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە یەك ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی ماڵانتان بەرهەم هێناوە، چیتان لێ كردووە؟! لە نووسینێكدا لە فەیسبووك، گوڵپی نووسیویەتی: لە پاڵاوتنی نزیكەی (100 هەزار) بەرمیل نەوت، جگە لە بەنزین و گاز، ڕۆژانە نزیكەی شەش هەزار بەرمیل نەوتی ماڵانیان لە پاڵاوگەكانی كار و لاناز بەرهەم هێناوە كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەكاتە نزیكەی یەك ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل. ئەو دەپرسێت: ئەو نەوتەیان چی لێ كرد و بۆچی دابەشی ناكەن؟! لە ئێستادا بەرمیلێك نەوتی سپی لە بازاڕەكاندا بە نزیكەی 300 هەزار دینارە و زۆرینەی هاوڵاتییانی هەرێم بەهۆی خراپی بارودۆخی داراییان ناتوانن بەو پارە زۆر بیكڕن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 1,347 📊 Click Here